هه‌واڵ
ڕیپۆرتاژ
وته‌ی ئێمه
وتار
ئه‌ده‌ب و هۆنراوه
هه‌مه جۆره
هونه‌ر و مۆسیقا
وه‌رگێڕان
بابه‌تی دیکه
پرۆگرام
ئاگاداری
ده‌ستپێک
17
18
19
20
21
22
23
24
25
26
27
28
29
30
کاتێك به عه‌ربی ده‌نوسم کوردبونم له‌ناخم دا ده‌رده‌برم ..سندوس نه‌جاڕ
له‌لایه‌ن Kurdistanpost KP.N on November 12,2008
.. دیمانه .. جه‌وهه‌ر میراوده‌لی :
سندوس سالم نه‌جار .. ئه‌و ژنه شاعیر و ، نوسه‌ره‌ی که تاراوگه‌ی کردۆته گۆره‌پانی به‌دیهینانی هه‌مووa خه‌ونه‌کانی بۆ ده‌ربرینی ئازادی و، ترپاندنی هه‌موو ئه‌و په‌یڤه سه‌وزو سورانه‌ی که له‌سه‌رده‌می دیکتاتۆریه‌ت دا ، لیی حه‌رام کرابون.
سندوسی شاعیره ش له‌به‌ر ئه‌و زولمه سه‌دان سالیه‌ی که بۆ به‌وه‌ره‌بکردنی کورده‌ئیزدیه‌کان به‌ریوه چوه له خویندن به‌زمانی دایکب بی به‌شکراوه‌و بۆیه‌ش تا ئیستا ته‌نها به وه‌ره‌بی ده‌نوسیت . به‌لام وه‌ک خۆی ده‌لیت ئه‌و هه‌میشه کوردبون له هه‌ستی دا په‌نگی خواردۆته‌وه و کاتیکیش به وه‌ره‌بی ده‌نوسیت کوردبون له ناخه‌وه ده‌رده‌برێت.
ئیستا ئه‌و خانمه له شاری ڤییه‌نای ولاتی نه‌مسا ده‌ژیات و ، سه‌ره‌رای به‌سه‌ربردنی ژیانی په‌راگنده‌یی
به‌رده‌وام له میدیاکان وجودی هه‌یه‌و وه به‌شدارو هه‌لسوراوی چالاکیشه له زۆر رکخراوو کۆر و کۆمه‌له کوردی و ویراقی و ناو ده‌وله‌تیه‌کان.
بۆیه‌ش به‌مه‌به‌ستی ئاشنا کردنی ئه‌و خانمه هه‌ست ناسک و چالاکه به‌خوینه‌رانی کوردزمان به پیویستم زانی ئه‌و دیمانه‌یه‌ی له‌گه‌ل ساز بکه‌م…
پ1 ئه‌گه‌ر بکری رونتر له‌وه‌ی که‌من باسم کرد خۆتان بناسینن
ولام1 من سندوس نه‌جار له‌شاروچکه‌ی شیخان له باوه‌شی دایک و باوکیکی کوردی ئیزیدی دا چآوم بۆ ژیان هه‌لهیناوه ، ده‌چوی کولیژم له زانکۆی به‌غداد به‌شی زمانی ئینگلیزی وه به‌زمانه‌کانی کوردی و وه‌ره‌بی و ، ئینگلیزی و ، ئه‌لمانی ده‌په‌یڤم. له‌بواری پیشه‌که‌ی خۆشم وه‌ک مامۆستای زمانی ئینگلیزی ، له به‌غدا و ، حله و ، ئه‌بو قاسم و ،شێخان و ، ڤییه‌نا خزمه‌تم کردوه. وه تا ئه‌وکاته بابه‌ت له‌بواره‌کانی سیاسی و کۆمه‌لایه‌تی و ده‌رون ناسی ده‌نوسم و له میدیاکان بلاویان ده‌که‌مه‌وه. دیاره وه‌ک ده‌زانن شوڕیش كه به‌شه دانه‌براوه‌که‌ی رۆحمه‌و بۆ هه‌میشه له‌گه‌لی ده‌ژیم ، وه میژوی شور نوسینم ده‌گه‌ریته‌وه بۆ سه‌رده‌می هه‌رزه‌کاریم و وه بۆیه‌که‌م جاریش له سالی 1987 له رۆژنامه‌ی ویراق هۆنراوه‌م بلاوکردۆته‌وه . وه له‌سالیی 1988 هۆنره‌وه‌کانم له وه‌ره‌بییه‌وه وه‌رگیردراون بۆ زمانی شرینی کوردی و له گۆڤاری ئه‌و کاته‌ی به‌یان به زاراوه‌ی سۆرانی، دا بلاو ده‌کرانه‌وه . وه‌هه‌روه‌ها به‌شداری چه‌ندین کۆری شوڕ خویندنه‌وه بوم به‌زمانی وه‌ره‌بی له‌ساله‌کانی 1987 تا 1990 وه له تاراوگه‌ش چه‌ندین کۆری شوریم بۆ به‌سراوه و له زۆر بۆنه‌ی نه‌ته‌وه‌ی و ، نیشتمانیشدا به شوڕ به‌شدار بوم . وه زۆر جاریش له پالتۆک له ژوری < ئیزدخانا کوردستان لالش>کۆری شوری و ئه‌ده‌بی و سیاسی و کۆمه‌لایه‌تیم بۆ ده‌به‌سریت
وه هه‌روها به‌شداربوم له ده‌سته‌ی به‌ریوه‌به‌ری مالی ئیزیدیانی ده‌رڤه‌ی ولات که ناوه‌نده‌که‌ی له ئه‌لمانیایه .وه ئه‌ندامم له ده‌سته‌ی به‌ریوه‌به‌ری مالی ویراقی له نه‌مسا و، وه ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ریوه‌به‌رایه‌تی کاتی کۆمیته‌ی نه‌مسای ناوه‌ندی چاک یشم.وه له رکخراوی که‌مه‌یه‌تیه‌نه‌ته‌وه‌یه‌کانی نامساش ئه‌ندامم.وه‌نوسه‌ریکی به‌رده‌وامی ئه‌و مالپه‌راره ئه‌لکترۆنیانه‌م . 1 به‌هزانی نیت.2 حیوارلمتمدن . 3وره‌قلغد 4 قه‌ندیل 5 وین کاوا6 دوغاتا کۆم7 ژهڕه نیسان 8 مه‌رکز لالش9 دهۆک 10 لالش دی..
پرسیار 2 ،، سندوس خان به‌کوردیه‌کی جوان ده‌په‌یڤیت به‌لام بۆچی به‌زمانی دایک نانوسیت .کام هۆکار له پشت ئه‌وه‌هه‌یه ، وه هیچ بیرت له‌وه کردۆته‌وه که له داهاتوو به زمانی دایکت که کوردیه بنوسیت؟،
وه‌لام .. هه‌موو به‌لگه میژویه‌کان زمانی رسه‌نی یه‌زیدیه‌کان به‌کوردی ده‌زانن به‌لام نابیت ئه‌وه‌ش
له‌بیر بکه‌ین که به‌دریژایی سالانی رابور دوو هه‌ولیکی زۆر و زه‌وه‌ندی رژیمه شۆڤیه‌نست و داگیرکه‌ره‌کان له ئارادابووه ، بۆ دابرینی ئیزیدیه‌کان له ره‌سه‌نایه‌تی کوردبونیان ئه‌وه له لایه‌ک هۆکاریکی تریش ئه‌وه‌یه که به‌هۆی سنوری جوگرافیایه‌وه ئه‌و شوینه‌ی که به‌شیک له ئیزدیه‌کانی لیده‌ژین دراوسیی نیشتمانی وه‌ربی یه و به‌دریژایی میژوو کاریگه‌ری دراوسیه‌تیان به‌سه‌ر یه‌کتریه‌وه هه‌بووه له هه‌موو رویکه‌وه. ئه‌وه بوه‌ته هۆکار که به‌شیک له ئیزیدیه‌کان به وه‌ره‌بی بئاخفن و له زمانی دایک بیبه‌ش ببن، به تایبه‌ت دانیشتوانی به‌وشیقه و ، به‌هزانی که خیزانی ئیمه‌ش به‌شیکین له ئه‌وان ، به‌لام ده‌بیت ئه‌وه‌ش بزانیی که هه‌موو ئه‌وانه‌ش که به وه‌ربی ده‌ئاخفن وه‌ک وه‌ربیکی به‌غدادی یاخود موسلاوی و هتددد نین
کاتی ده‌ئاخفن به‌رونی ده‌رده‌که‌ویت که تا ئیستاش کاریگه‌ری زمانی کوردیان به‌سه‌ره‌وه‌یه. وه رژیمی گۆربه‌گۆری دیکتاتۆریش‌هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ده‌سه‌تداریه‌وه ئه‌مه‌ی له خویندن به‌زمانی دایک بیبه‌ش کرد وه به‌م هۆیه که من هه‌مو قۆناخه‌کانی خویندنم به وه‌ره‌بی ته‌واو کردوه جگه له‌وه‌ش وه‌ک خۆشت ده‌زانیت زمانی نوسین و په‌یڤین له‌یه‌کتری جیاوازن وه ئه‌وه بۆمن له‌وکاته‌دا سه‌خته . به‌لام ئه‌وه اوه‌سه ناگه‌یه‌نت که‌من هیواوا براوبکات، من ئه‌مه‌ویت له ئاینده‌دا ئه‌و خه‌ونه‌م به‌دی بهینم. وه زۆر دلخۆشیش ده‌بم که دلسۆزانی نه‌ته‌وه‌که‌م بابه‌ته‌کانم له وه‌ره‌بیه‌وه وه‌ر بگیرنه‌وه سه‌ر زمانی دایکم که کوردیه. . .
پرسیار 3 ،، کورد بوون و ئیزیدی بوون لای سندوس خان چی ده‌گه‌یه‌نیت؟
















